١٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١١:٢١
Source: Mehrnews
عێراقچی: ئەمریکا ئەبێ قەرەبووی خەسارەکانی ئێران بکاتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە نامەیەکدا بۆ ئانتۆنیۆ گۆترێش، ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و مایکل عومران کانو، سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان وتی: ئەمریکا ئەرکی سەرشانیەتی کە خەسارە مادی و مەعنەویەکانی ئێران قەرەبوو بکاتەوە.

سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە نامەیەکدا بۆ ئانتۆنیۆ گۆترێش، ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و مایکل عومران کانۆ، سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش هاوپەیوەند بە دانپێدانانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ڕێبەرایەتی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ئەوەی بەتوندی ئیدانە کرد و داوای دادپەروەری لە ئەو بارەی کرد.

عێراقچی لە نامەکەیدا هێناویە: هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئێران و پێشێل کرانی بڕگەی 4 ی مادەی 2 ی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بوو. ئەو هێرشانە، هێرش بۆ سەر شوێنە سڤیل و ناسەربازیەکان و پێشێل کرانی مافی مرۆڤ و مافی نێودەوڵەتی بوو کە بووە هۆی شەهید بوونی 1100 کەس.

هەروەها هێرش بۆ سەر ژێرخانە ناسەربازیەکان لەوانە دامەزراوە ئەتۆمیە ئاشتیخوازانەکان بوو، کەواتە بەرپرسیارێتی نێودەوڵەتی ئەو پێشێل کردنانە نەک لە ئەستۆی ئیسرائیل بەڵکوو لە ئەستۆی ئەمریکایە.


بە پێی ئەو حاڵەتانە کە لە سەرەوە باس کرا، ئەمریکا ئەرکی سەرشانیەتی کە خەسارە مادی و مەعنەویەکانی ئەو پێشێلکاریانە هەمبەر ئێران و هاووڵاتیانی ئێرانی قەرەبوو بکاتەوە. قەرەبوو کردنەوەی خەسارەکان بریتیە لە گەڕاندنەوەی دۆخەکە بۆ پیش هێرشەکان و پێدانە غەرامە بە پێی مافی نێودەوڵەتی.

Your Comment

You are replying to: .
captcha